شاعیر: کامەران موکری کتێب: دیاری سەرناو: ڕەهێڵە لەسەر کوڵمی ناسک... مردن دەسی کرد، بە بەستە وتن پەرچەمی تەڕ، ئاڵا لە مل فرمێسکی ئەڕژا، لەگەڵ... کل شار، پەرۆشی ڕەهێڵەی سەخت «ڕێی گرتەبەر لەگەڵ ناوەخت» پرچی تەڕی پەرش و شیرین بەستەیەکی ئەوت غەمگین با... ئەیدا لە پرچی سەرشان ئەلەرزی وەک تەلی کەمان ئەندامی لەش، گەردن، ناودەم شۆڕ شۆڕ لێی ئەڕژا ئاو و خەم باران ئەچوو، بەگژ... گڕدا لافاو لەناو قەدی پردا زریکو هۆوڕ چرای ڕەنگین ئەگریان بەتاو... ئەلەرزین ژنی بەژن و باڵا نازدار ئەیپێچایەوە... جادەی شار ئەینواڕییە ڕێی گۆڕستان چاوی ژاکاو پڕ لە گریان پووزی ناسک، کەمەری تەنگ بە تکی قوڕاو ڕەنگا و ڕەنگ کپ و غەمگین و مات: کۆڵان لەپڕ، هەورێک، ئەیزریکان!! کارەکەری... جوان، وەکوو گوڵ بەدەم گریانەوە، بە کوڵ وتی: کوڕی کۆشک و تەلار لاوی بێڕەحمی پارەدار دەسی بڕیم و دوای ئەنجام وەختێک کە، گەیشت بە مەرام خۆی و دایکی دەریان کردم وێڵ وێڵ... بەم دەردەیان بردم بێ لانە، بێ کەس، بێ هاودەم ئەی خوای هەور و باران چیبکەم؟ ! پەریی کچێنیمیان... مران بووم بە ژن... منی بەسزمان ئەی کۆرپەی «باوک تاوانبار» لە ئێستەوە بگری بەزار!! *** هەژارێک فریای کەوت... قەشەنگ وتی: ئەی ژنی شۆخ و شەنگ تۆزێ ئاڵتون نەنیشتووە لەم، دڵە پڕ ئارەزووە ها، دڵم، هێلانەی تۆ بێ جێی، ئەو، ڕووە، جوانەی تۆ بێ ++++++++++++++++++++++