شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاگر و ژیلە سەرناو: دەس و پلی سەبارەت: (١٩٥٨) جوانی... جوانی لەناو کچەکانا، زۆرم دی بەژنی ڕێک، پێستی پەمەیی چاوی گەش و کەمەری شل ورشەی سنگی جێ درزی جل ڕووتی سەرشان و بەر گەردن جوانیی پێ و پل، کوڵمی گۆشتن بەڵام دەس و پەنجەی وا جوان نەبووە، نییە ئەی پەری گیان ئەڵێی قەڵبەزی زیوینە ئەو دەس و پلە شیرینە نینۆکەکانت وەک یاقووت بێخی دڵم بۆیان بزووت کە دیمان قەڵپەزی زیندوو گلێنەی دڵمان ئەبڵەق بوو من و گەنجەکانی گوزەر ئەمانوت هونەرە، هونەر دەسی وا لەدەس بکەوێ دڵ تاکوو ماوە بسرەوێ ++++++++++++++++++++++