شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: لایلایە لە کەپرێکا دایکێ لە دڵی نەرمی سۆزی ئەڕشت بۆ کۆرپەکەی بە گەرمی دەس و پەنجەی ساوای ناسک و خرپن ورد ئەیماڵی بەسەر سنگاو، ڕوو، گەردن کۆرپەی نازدار لە باوەشی دڵسۆزا لەگەڵ نەغمەی لایلایەی زۆر بەسۆزا وردە وردەجوان ئەکەوتە خنەخن گەش گەش ئەوبووغەبغەبە وکوڵمی گۆشتن کام هۆنراوە زۆرهونەرچن و زۆر خۆشە بەسۆزنەبوو وەک ئەوخەندە بەجۆشە بەڵام لەپڕ ورووژمی گوللەی شەستیر تک تک خوێنی تێکەڵ کرد بە قەترەی شیر ئەنجنی کرد گۆی مەمک دەمی وەک گوڵ بێ دەنگی کرد لایلایەی خۆش و بەکوڵ ئەو کەسانەی چەشەی خوێنی مناڵن بۆخوینڕشتن، وێران کردن، عەواڵن خوێنی گەشیان لەناو ئەو باخەدا ڕشت زەردەخەنە و لایلایەی شیرینیان کوشت لێرەدا بوو گوڵی خەندە هەڵوەری کیژی لادێ ئێستەش زۆر بەکوڵ ئەگری ++++++++++++++++++++++