شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: یادێک یادێ وەکو شووشەی شکاو لە دڵما ئەجوڵێ نەرم بریسکەی خوێندێکی ڕژاو ئەدا بەگیان کسپەی گەرم *** بەیانی بوو مناڵی ورد لە سەرتەختی سنگێکی ڕووت لێیان نەنیشت ڕەنگی گۆگرد کاتێ پەنجەی تاوان بزووت *** گرمەی بۆمبا ژینی شێوان سەمتووری پێکەنین شکا لەگەڵ دەنگی شین و گریان خوێنی ئارامی دڵ تکا *** دیمەنی خوێناوی بەسام دڵی مناڵانی داخ کرد بەدەستی دوژمنی هیوام گەلێ مناڵی ساوا مرد *** ڕیزبن: سنگی ئێوەو تفەنگ مل کەچ بوون بۆهێزی کوشتن کوردینە بە ڕیز بەبێ دەنگ وەرن بۆ بەردەمی مردن *** یادێ وەکوو شیری ئاگر ئەدا لە درەختی هەستم یادێکی غەمگین و نەمر چنگ ئەنێتە دڵی پەستم ++++++++++++++++++++++