شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: گریان چاوت کە فرمێسکی تێ زا تیشکی ڕووت تیا شکایەوە وەکو گوڵێ لە پایزا ئارامم تیایا توایەوە *** وەک دڵۆپی بارانی خەم بۆ ناو دەریای چاوت تکام نزیک برژانگ ئەی چاوەکەم لەناو شەپۆلا ئەگریام *** پشکۆی ئاگر، شووشەی شکاو هەستی منیان گرتە باوش تا ئەو شوێنەی بڕ ئەکا چاو دوای تاوێک ڕەنگ کرا بە ڕەش *** نەختێکی مابوو بخنکێم بەڵام کەشتیی زەردەخەنە کەوتە فریام و گەیشت پێم هاتم تا ئەو بەرگەردنە *** ماچم کرد لاملت ئازیز وتت ناگریم هاوڕێی ژیان وتم من نەمدیوە هەرگیز کارتم وا تێ بکا گریان ++++++++++++++++++++++