شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: ژیلەمۆ کام ئاوازە خۆشە، یا کام گۆرانی بە هەر جۆرێک بێ پاراوی خەمە کام بەستە جوانە، بۆ کامەرانی هێشتا شێوەکەی هەر هی ماتەمە *** سروودەکانم پڕن لە سۆزی گریان و ناڵە و ئاواز چەشتنێ شیعرەکانیشم هەر بە ئاڵۆزی تەنیا ڕێز ئەبەن بۆ خەم ڕشتنێ *** زڕەی کۆت لەناو دەروون و گیانا زۆر جار مەچەکی ئارام ئەبەستێ هۆنراوەی جوانم لە پێدانانا لەتاو خەم جار جار لەپڕ ئەوەستێ *** زۆر وشەی جوان و گەشی وەک ئاگر لە دڵی منا بوون بە ژیلەمۆ زۆر شیعری گەرم و شیرین و نەمر بە دیل گیراون وەکوو من و تۆ ++++++++++++++++++++++