شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: چرا دڵداریی من، ئەی کچۆڵەی شۆخ و شەنگ چرایەک بوو، ڕووناک لە ژوور سەرینت تیشکی گەشی، کە ئەیدا لە شەوەزەنگ کامەرانیی ئەڕشتە باخی ژینت *** کەچی لە پڕدەس و پەنجەی نەفامیت بە گوڕ ماڵی بەچرادا، بلووریا بە خۆڕایی کەوتیتە دوای ناکامیت بۆیە بەکوڵ فریشتەی دڵت گریا *** تاکو ئێستەش لە شەوی غەمگینییا سەرلێشێواو خەمبار، لەپەل کوتانای لە ناو گۆمی لێڵی پەشیمانییا کۆست کەوتوانە هەمیشە لە گریانای ++++++++++++++++++++++