شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: وێنە ئەی چەپکە تیشک و دەسکە گوڵ وێنەکەتم نایە سەر دڵ زامی دڵی تەنگ و زەبوون بە وێنە ناکا گۆشتە و زوون «گڕەی یاد» زامی کۆن و نوێ هەمیشە دێنێتەوە سوێ بێ بەڵا بی هۆشت بردم کڵپەی خەمت خۆشتر کردم تیری هەزار و یەک تاسە پێکای ئەم دڵە کەساسە *** بۆچی بۆت ناردم فریشتەم وێنەی دووری و پەژارە و خەم لە سەد لاوە دڵت سمیم من بەم دەردەوە چۆن بژیم؟ ++++++++++++++++++++++