شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: مۆم خۆزگە ئەمتوانی شیعری وام ئەوت پڕی بوایە لە تام شیعرێ بێ لە عەزرەتا خۆم بتوێمە هەر وەکوو مۆم خۆزگە یەک هۆنراوەم ئەوت وەکوو خۆم بوایە کت و مت وەک دڵی خۆم وەک دەروونم وەکوو هەستی پاک و ڕوونم یان خۆزگە نەمئەزانی من یەک تۆسقاڵ شیعر ڕێک خستن تا بمچەشتایە تامی خۆش لە هۆنراوەی گەرم و بەجۆش ئاخ چەند لە دەمارم ئەخۆم هۆنراوەی من سووتاوی تۆم ناتوانم دەست هەڵگرم لێت ناشتوانم بڕۆم پێ بە پێت ++++++++++++++++++++++