شاعیر: کامەران موکری کتێب: ئاوات و ڕەنج سەرناو: لە پێناوی چاوەکانیا دوای تەزووی سەرما قاچی گەست دوژمن هەر دوو مەچەکی بەست ئاوڕی دایەوە.. چیا شەپۆل ئەدا، وەکوو دەریا کوڵم و چاوی گەش ئەباری بۆ ناو خاکی کوردەواری جێی هێشتبوو چیا و نزار گەڕابۆوە بۆ لای نازدار بۆ سلێمانیی ئاگرین بۆ لای کچۆڵەی نازەنین بەڵام چاوی جوان و گەردن بووبوون بە خۆراکی مردن پەنجەی نەگەیشت بە گوڵی ڕووی گەشی نازداری دڵی ئەڵقەی پەتی بۆ گرێ دەن درەنگە خێرا هەڵی خەن لەپێناوی چاوەکانیا ئەو بەسزمانە ئەژیا لەپێناوی ئەوانا مرد لاشەکەی بوو بە خۆڵی ورد ++++++++++++++++++++++