شاعیر: بێکەس کتێب: سروود سەرناو: گۆرانی بۆ مەکتەب سەبارەت: ئەم سروودە بەپێی ئاوازەکەی کێشی دێرەکانی دەگۆڕێت. - مۆرتکە ١٩٣٤ وەتەن هاوار ئەکا ئەڵێ هەستن ئەمڕۆ ڕۆژی هەوڵ و هیممەتە! حەیفە نووستن زۆر دواکەوتون قەومی دواکەوتوو دیل ونەگبەتە ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد *** بەخوڵق و کردەوەی شیرین لەگەڵ یەک وەک برا بژین بەسیە لە دڵ لابەرن قین ئێمە دوودڵ بووین بۆیە دواکەوتین ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد *** عیلمە میللەت ڕزگار ئەکا جەهلە بەجارێ وەتەن وێران ئەکا کوڕگەل هەستن بۆ وا سستن؟ وەتەن وا چاوەڕێتان ئەکا ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد ++++++++++++++++++++++