شاعیر: بێکەس کتێب: سروود سەرناو: بۆ وەتەن دڵ لە دەردی وەتەن پەست و گیراوە وەک کەوی ناو قەفەس شەوقی نەماوە ئەگەر ئەیزانی من چەند پەرێشانم شەو و ڕۆژ ئەی وەتەن هەر لە گریانم دڵ فیدای خاکت بێ گشتی گەوهەرە بەفیدای ئاوت بێ چەشنی کەوسەرە مەنزەرەی کوردستان بەری بەیانی پاریس و لوبنان بێ بەقوربانی لە جریوەی چۆلەکە ئاوازی قومری لە سروەی بای نەسیم لە خەو هەڵدەسی ئەی کورد بەسیەتی ئیتر چیت لە نیفاقە واسیتەی پێشکەوتنت هەر ئیتیفاقە قەومە هەستە وەک شێر ئێمڕۆ فرسەتە بۆ تەرەققیی قەومی کورد ڕۆژی هیممەتە ++++++++++++++++++++++