شاعیر: بێکەس کتێب: سروود سەرناو: ئەی دلێران ئەی دلێران، بێچوە شێران بەسیە، هەستن لە خەو، وا بەیانە بۆ بەرزی قەومی کورد تیکۆشن دەست و برد چاوی لێتانە، دایکی وەتەن *** عالەم ئەمڕۆ هەر خەریکە هەوڵ ئەدا بۆ بەرزیی ژیانی یەک گرن، پێش کەون ڕاپەڕن، سەرکەون چاوی لێتانە، دایکی وەتەن *** مەکتەبە دەرمانی ئێمە خوێندنە ڕەهبەری ڕزگاری هەستن ئەی لاوی کورد تێکۆشن دەست و برد چاوی لێتانە، دایکی وەتەن *** چارەسازان، کاربەدەستان بۆچی وا مات و بێ دەنگ و دوورن ئۆباڵی قەومی کورد لە ئەستۆی ئێوەیە چاوی لێتانە، دایکی وەتەن ++++++++++++++++++++++