شاعیر: بێکەس کتێب: سروود سەرناو: گۆرانی وەتەن سەبارەت: مورتکەی بازیان ١٩٣٥ - نووسین: ناشناس خوایە وەتەن ئاوا کەی چەند دڵگیر و شیرینە دەشتی خۆش و ڕەنگینە ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە سەیرانگای بەهارانی سەوزەگیای نەرم و جوانی سەد دڵ ئەبێ حەیرانی ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە شاخی بەفرین و بەرزە بۆ ڕابردوومان ڕەمزە چیمەنی جوان و سەوزە ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە ئەم شوێنە شوێنی کوردە جێی قارەمان و مەردە لانەی شێری نەبەردە ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە وەتەن چاوی لێمانە دەری کەین لە تەنگانە حەیفە بێتە وێرانە ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە پڕ لە گوڵ و نەسرینە ++++++++++++++++++++++