شاعیر: بێکەس کتێب: هەستی دەروون سەرناو: هەرکەسێ هەرکەسێ ماڵی سەرف کرد، لافی گەورەش لێ بدا حاڵی ئەو بێ شک ڕەزیلە، عەیش و نۆشی حەسرەتە مەقسەد و غایەم لەوەشدا موختەسەر عەرزت دەکەم پێت لە لێفەی خۆت زیاتر ڕابکێشی نەگبەتە ئیقتیساد کردن لە دنیا بۆ هەموو کەس لازمە شێتە (بێکەس)، بگرە عاقڵ نان ئەخۆی لەم حاڵەتە ++++++++++++++++++++++