شاعیر: بێکەس کتێب: هەستی دەروون سەرناو: سەر دانانەوێنم من کە ڕازی بم بەنەختێ عەرەق بەچۆڕێ چێشت و لەتێ نانی ڕەق کەڵکەڵەی پارەم لەسەردا نەبێ حیس و تەماعم دابێتە بەر شەق سەر بۆ هیچ کەسێ دانانەوێنم تەشی ناڕێسم بۆ پیاوی ئەحمەق بەنێری ئەژیم هەتاکو ماوم ئەبەد لانادەم لەسەر ڕێگەی حەق... ++++++++++++++++++++++