شاعیر: بێکەس کتێب: هەستی دەروون سەرناو: بێزاری سەبارەت: ١٩٤٤ لە حاڵم بۆیە بێزارم، تەماشاکەن کە چەند عەکسم لە پەستیی بەختی ناپوخت و لە بەرزیی عیززەتی نەفسم لە کوللییەی ژیانا من هەزاران تەجرەبەم دیوە کەچی ئێستا کەوا تازە خەریکی مەکتەب و دەرسم بەدووڕوویی و درۆ و ساختە گەلێ کەس پێ گەیی، ئەمما منی (بێکەس) لەسەر ڕاستی بەدائیم گیرەوەی حەپسم ئەوانەی دوێنێ گاڵتەم پێ ئەکردن ئێستە زۆر بەرزن تفوو لەم بەختە سەرسەختە و لە ناوچەوانی وا نەحسم زەمانی پیاوی جاسووسە، چ وەختی سیدق و نامووسە لە هەر لا باسی ئەخلاق و وەفا بکرێ ئەبێ هەڵسم ئەوەندە تەعقیبی حەقم کرد هەتا وا سووک و ڕیسوا بووم هەزاران لەعنەتم بۆ دێ لە هەر شوێنێ کرا بەحسم ڕەواجی کوانێ لای خەڵقی وتار و شیعری پڕ مەعنا گەلێ کەس پێکەنینی دێ بەگوفتار و دەم و لەوسم ++++++++++++++++++++++