شاعیر: بێکەس کتێب: هەستی دەروون سەرناو: زەحمەتە بێ مەی ژیانم سەبارەت: تشرینی دووەمی ١٩٣٩ داخی قەرزاریی عەرەق خستوومیە فاک و فیکەوە گا بەدەس جەرجیس و عەبدە و، گا بەدەس ئۆفیکەوە هەر کە ڕۆژئاوا ئەبێ من بۆ عەرەق سمکۆڵ ئەکەم وەک وڵاخێ بێتە وەختی کا و جۆ و ئالیکەوە چنگ لەسەر شان بۆی ئەڕۆین خۆم و لەگەڵ چەند نەگبەتێ بۆ پەنا ئاشێ بە مەززە و قاپی مل باریکەوە جا بەچوار مەشقی لەسەر ئەرز دائەنیشین کۆمەڵێ بەزمە ئێواران بە دەوری عارەقی مەستیکەوە خۆشە سەرخۆشی ئەگەر تووشی ڕەفیقی تووش نەبی ڕابوێری هەر بەگۆرانی و قسەی عەنتیکەوە عارەق و پارە لە هەردوو گەر سەر و ڕوبعم هەبێ چیمە ئیتر من بەسەر ئەڵمان و ڕووس و چیکەوە هەقمە گەر ئارەق بخۆم توخوا ڕەفیق لۆمەم مەکەن زەحمەتە بێ مەی ژیانم بەم دڵەی تاریکەوە ++++++++++++++++++++++