شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: گۆرانی سپۆرت سەبارەت: سلێمانی ١٩٣٥. - فایق بێکەس، دیوانی بێکەس، لاپەڕە ٢٣٣، چاپی یەکەم ١٣٩٠، انتشارات کردستان. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی یاری کە، ڕاکە، پێکەنە جلی بێکاری داکەنە دەماری سستی هەڵکەنە یاری کە، ڕاکە، پێکەنە تۆپێن و کەوشەک و شەقێن یاری‌یێکی جوان و بەجێن تەوژم و تین ئەدەن بە خوێن یاری کە، ڕاکە، پێکەنە داوێنی ڕاستی بەرمەدە لە یارمەتی، خۆت لامەدە خاو و خلیچک خۆت بامەدە یاری کە، ڕاکە، پێکەنە جوانی ڕەوشت و کردەوە بۆ ناو و بەرزی پێشڕەوە بە گورج‌وگۆڵی سەرکەوە یاری کە، ڕاکە، پێکەنە ئەگەر پێویستی خۆتت کرد گەلت هەموو درشت و ورد ئەڵێن: بژی لاوچاکی کورد یاری کە، ڕاکە، پێکەنە ++++++++++++++++++++++