شاعیر: بێکەس کتێب: شیعری منداڵان سەرناو: بەیانی سەبارەت: چەمچەماڵ ١٩٣٧ بەیانییە، وا ڕۆژ هەڵات شەو پشتی هەڵ کرد و هەڵات چیا و دۆڵ و دەشت و دەر بەرگی ڕووناکیی کردە بەر زەمین دەمی بەپێکەنین وەک دولبەرێکی نازەنین پڕ گوڵ و پڕ لە یاسەمین پڕ ئەرخەوان و نەستەرین پەڕندە وا بەدارەوە بەسەر لقی چنارەوە بەبولبول و هوزارەوە بەدەشت و کۆهسارەوە مەستە خەریکی خوێندنە ئەڵێ: چ وەختی نووستنە خەریکی یاری کردنە هەستە دەم و چاوت بشۆ کتێب هەڵگرە و بڕۆ بۆ مەکتەبت خێرا بچۆ لە ئێستەوە هەوڵ بدەن چاوی لە ئێوەیە وەتەن ++++++++++++++++++++++