شاعیر: بێکەس کتێب: کوردایەتی سەرناو: دەردی دەروون سەبارەت: سلێمانی کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە دوو دڵن پیسی لەگەڵ یەک، بۆیە وا بێ لانەیە میللەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای ئانەیە سەنعەت و عیلم و مەعاریف زەڕڕەیەک باوی نییە پیاوەتی لایان بەتەنها چەفتە و جامانەیە بۆ قسەی زل بێ قسوورن، باسی کوردییەت ئەکەن کوردییەت خورمایە بۆچی، با قسەی شێتانەیە میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق چۆن بە ئیستقلال ئەگا واسیتەی بەرزی و تەرەققی هیممەتی مەردانەیە ++++++++++++++++++++++