شاعیر: بێکەس کتێب: کوردایەتی سەرناو: ئەی وەتەن بۆ خزمەتت دائیم لە ڕێتا حازرم ئەی وەتەن بۆ خزمەتت دائیم لە ڕێتا حازرم باوەڕت بێ من لە زومرەی لاوەکانتا نادرم گەر لەسەر تۆ بێت و تووشی سەد بەڵا بم سابیرم خوا ئەزانێ چەند لە عاستی تۆ کە پاک و تاهیرم «طعنة اغیار ایلة اولماز مکدر خاطرم های و هوی ابلهان اگلنجه در دیوانەیە» ++++++++++++++++++++++