شاعیر: بێکەس کتێب: کوردایەتی سەرناو: ئامۆژگاری بۆ میللەت سەبارەت: هەولێر ١٩٢٨ کوردە تا کەی بێ خەبەر بی؟ نوستنت بێ عارییە واسیتەی دواکەوتنت ئەمڕۆکە هەر بێ کارییە سەیری ئەم قەومانە کە چۆن بوون و ئێستا بوون بەچی حەیفە بۆ تۆ وا ئەسیری بوویتە عەبد و جاریە ئیتفاقێ گەر نەکەی، لەم جەهلە خۆت ڕزگار نەکەی پاشەڕۆژت قەڵبە بەخوا، عەیش و نۆشت زارییە مەرهەم و دەرمانی دەردت ئیتفاقە ئیتفاق دوو دڵی مێقرۆبە، خزمە، عیللەتێکی کارییە نیوەڕۆیە هەستە ئیتر بەرگی سستی داکەنە زوڵمەتی شەو وا بەسەرچوو وەعدەیی هۆشیارییە ڕێی نەزانی بەر بدە و ڕێگەی مەعاریف بگرەبەر نیشتمانت زۆر کەساسە و، ژینی هەر غەمبارییە (بێکەسا) قەتعی ئومێدی سەربەخۆیی قەت نەکەی کوردەواری زیندووە، موحتاجی لوتفی بارییە ++++++++++++++++++++++