شاعیر: بێکەس کتێب: کوردایەتی سەرناو: ستایش لە کوردا ئەو کەسەی ئێستا بەویجدانە کەوا مەردە کەسەربەست بێ ئەلەم ڕۆژا ئەمیش بێ میسل و هەم فەردە نەزیری ئەو لە دنیادا نییە و نابێ هەتا مەحشەر دڵی دەرحەق بەهاوجینسی بلووری سافی بێ گەردە بەڕەحم و شەفقەتە دائیم لەبۆ شەخسێ کە بێ دەست بێ ئەوی حەز بەو نەکا بێ‌شک لەلای خوا ڕووڕەش و زەردە تەبیعەت حاتەمی تائی لە فیکرا چەشنی لوقمانە لە حیلم و حەوسەلە و ئیشدا دڵی ڕەق وەکوو بەردە نیشانەی فەخرە بۆ ئێمە کە زاتێکی وەهامان بێ ئیلاهی بەرقەراری کەی چراغی میللەتی کوردە ++++++++++++++++++++++