شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: سبەینانێ وتم ئەی نازەنین و شاھی لێوئاڵان سبەینانێ وتم: ئەی نازەنین و شاھی لێوئاڵان گوناھێکی نەبوو دڵ، داوی زولفانت لە پێ ئاڵان ھەزار ئیفتادە لەو مەیدانە وریا بوونەوە وتیان: ئەمە شوێنی کەڕ و لاڵانە نەک بێ عەقڵ و منداڵان ھەموو زامار و خامۆشین، ھەموو ھوشیار و سڕ پۆشین وەگەر نە شوبھی کوێری بێ، عەسا ئەڕمییە نێو چاڵان ئەگەر تۆ شێخی بەرماڵی، بە ئێمە ناکرێی حاڵی گەلێ کەس ھات و تاوی دا و زینی ئەسپی داماڵان ئەگەر خۆ تۆ خوداناسی، وەکوو ماسی کەڕ و کاسی وە ئیللا وەک سەگی پاسی، چییە ناڵان و دەرماڵان بە ڕەنگ و ڕیش دەروێشی، بە خوڵق و خوو بەدئەندێشی عەجەب ئەسپێکی سەرکێشی، خودا بتخاتە ژێر پاڵان گەلێ کەس سابیری لەم ئاستانی یارە ھات و چوو بە ھێواشی و بێ دەنگی ئەگریان و ئەیانناڵان ھەموو کەس سابیری لەم ئاستانە بەھرەوەر نابێ مەگەر بێ دەنگ و خامۆشان و ڕووت و بێ سەروماڵان ++++++++++++++++++++++