شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم بە چاوی مەست و بیماری نەخۆشم نەماوە ئیختیار و عەقڵ و ھۆشم بەزاھیر گەرچی مسکین و فەقیرم لە باتیندا دوڕ و گەوھەر فرۆشم دووڕ و مەرجان چییە؟ یەعنی دڵ و جان بە چاوی تۆ لە چاو ئەڕژێتە کۆشم ئەگەر تۆ موشتەری مەرجان و دوڕ بی بە گیانی تۆ وەرە ھەرزان فرۆشم ئەگەرچی عاجز و بێ دەستەڵاتم بە جان و دڵ بەقوربان تێدەکۆشم ھەتاکوو تۆ نەیەی تەسکینی نایێ بە ڕۆژ و شەو دەمێکە غەم دەنۆشم گەلێ ناڵاندم و سوودی نەبەخشی لەمەولا سابیر و مات و خەمۆشم ++++++++++++++++++++++