شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: وڵات و شار و دێھاتی دڵ ئەمساڵ وڵات و شار و دێھاتی دڵ ئەمساڵ پەڵەی داوە بە بێ مانەند و ئەمسال بە پاچ و بێڵی تەقوا و ڕیازەت موبەڕڕا بوو لە دڕک و داڵی ئەوباڵ موھەڕڕایە بە جووتی زوھد و تەقوا بە سی گاسن نرایە باغی شمشاڵ مەلائیک سەف بە سەف بۆ باغەوانی کە ئاموشۆ ئەکەن پەیوەستە خۆشحاڵ مەجالی تەنگ و باری سەنگ و بێ ڕەنگ شەیاتین ھەر ھەموو ماندووە بێ حاڵ خەیاڵی خام ئەکەی کورتەک ئەکەی نەقد خەیاڵی خام مەکە ئەی شێخی بەرماڵ لە بۆتەی نار و ئازاری جەھەننەم بترسە خەڵقی تێدا بۆتە زووخاڵ بە پاچی زیکر و خاری ماسوىٰ الله وشک برژاو و سووتا شوبھی زوخال مەلائیک ھاتووە دەیکاتە زەرعات کە بیبینێ دەبێ حەیران و خۆشحاڵ مەتاعی چاکە مەقبووڵ و بەقیمەت کە لائیق پادشا بێ ئەی کەسی خاڵ لە بۆتەی یار سابیر پڕ حەزەر بە بە ملیۆن خەڵکی تێدا بۆتە زووخاڵ ++++++++++++++++++++++