شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق کوا موسوڵمانێ بزانێ چار و تەدبیری فیراق؟ وەرنە سەیری بەرقی ئاھ و ڕەعدی ناڵە و سەیلی ئەشک ھەر دەڵێی تۆفانەکەی نووحە لە تەئسیری فیراق بووعەلی سینا و جالینووس و لوقمانی حەکیم عاجز و داماو و حەیرانن لە تەدبیری فیراق تا لە توحفەی ڕوومەتی نوسخەی عیلاجم بۆ نەیێ خۆشەوە نابێ برین و زامی شمشیری فیراق شێخی ڕوفاعی بە عیلمی جەلجەلووتی موشکیلە چاری دەردم کا دەرمبێنێ لە زنجیری فیراق خۆرھەڵاتی، سێبەرێ ناخەیتە سەر سووتاوی ڕووت ئەی بەری پێ و سێبەرت، قورسی تەباشیری فیراق قەت تەباشیرت لە سووتاوی لەشی سابیر نەدا تا بە کەی قوربان بناڵێنم لە تەئسیری فیراق؟ ئەی مەسیحالەب بفەرموو با بە جارێ عالەمێ شێت نەکەم یەکسەر بە ئاھ و سۆزی دڵگیری فیراق وا لە دووری تۆ لە پا کەوتم مەسیحالەب بەسە دەستی سابیر بگرە با دەرچێ لە نێو بیری فیراق ++++++++++++++++++++++