شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف تا غوباری ڕێگەکەی دێنم بەچاوا بۆ شەرەف چاوەکەم بێ مەیل و دڵ کەیلە لە ئازار و ئەسەف شەو کە سوڵتانی خەیاڵی حەملە دێنێ سەبری دڵ نایەڵێ مانەندی حوزن و دەنگی چەنگ و نای و دەف چەرخی کۆنە پیری کردم تازە ئیکڕامم ئەکا ساقی و مەی، موتریب و چەنگ و ڕوباب و نای و دەف تا جەوان بووم پیرە دونیا کامەرانیی پێم نەدا پیری کردم تازە بۆچی حەسرەت و ئاخ و ئەسەف؟ دولبەرا لەم خانەیی خەوف و ڕەجادا تا بە کەی؟ چاو و ئەبرۆ ئەم دەڵێ أين المَفَر ئەو لا تَخَف لەو برۆ کەچ کردن و لێو گەستنە ڕۆحم چووە باقلم کەوتە دڵی وەک بەردی ڕوخساری كلف من کە لەو چاوانە دیتم ئایەتی أين المَفَر نابیەم سەدجار بڵێ ئەبرۆت تعال و لاتخف سابیری سەبری نەما وەک توشنەگانی کەربەلا لازمە وا بێ سولالەی تاھیرەی شاھی نەجەف ++++++++++++++++++++++