شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: بەو مەسحەفی حوسنت قەسەم بێ عەیب و شاز و بێ غەڵەت بەو مەسحەفی حوسنت قەسەم بێ عەیب و شاز و بێ غەڵەت گەرچی چوارن موجتەھید تەفسیری نازانن بە خەت گوڵزاری حوسنی تۆ ئیرەم، دڵ بولبول ئاسا لاجەرەم زاری دەکا ئەی زولکەرەم ناچێتە ئەو گوڵزارە قەت نەوعی بەشەر لەیل و نەھار، گەرچی دەکەن مەیلی شکار سەید و نەچیری تۆن ئەگەر پێیان نیشان دەی خاڵ و خەت ڕۆژێ وتم ئەی غونچەلەب مەقسوودی دڵ کەی دێتەجێ؟ فەرمووی مەگەر وەختێ کە خوێناوی سروشکت بێ بە شەت ++++++++++++++++++++++