شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ماتەم و شیوەن کە ئەی دڵ تاکوو چاوم دێتە ئێش ماتەم و شیوەن کە ئەی دڵ تاکوو چاوم دێتە ئێش یار ئەوا عەزمی شکار و ڕاو ئەکا ڕێی کەوتە پێش ئەقرەبا لۆمەم مەکەن ناچارییە کەوتوومە دووی ئیختیاری خۆم نییە وەڵڵا بەزۆر ئەمکاتە کێش خۆت ئەزانی من بە تەخویف و ھەرا دوور ناکەوم مادەیێکە زەحمەتە پاس کردنی حەڵوا لە مێش سەدجار بە جەفا دوورم ئەکەی دێمەوە فەورەن مانەندی دەروێش و کەریم، عەسەل و مێش ++++++++++++++++++++++