شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا خۆر ڕەنگی نییە عاجیز و داماوە لە کێوا ئەڵبەت قەمەری ڕوومەتی تۆی دیوە لە شێوا لاسوورە مەگەر ڕوومەتی تۆی دیوە لە شەرما ڕووزەردە وەلی ناسک و نایابە لە سێوا حەددی چییە نەوغونچەیی گوڵ لێوی دەبزوێ لەو باغە کە تۆ زەردەخەنە دێنییە لێوا؟ بیستوومە زەدەی گورزی دەسی ڕۆستەمی ئەشقت بێباکە لە نێو جینن و بەنی ئادەم و دێوا ناحەق نییە سابیر بەخودا وا خەرەفاوە کێ بێ قەمەری تەلعەتی تۆی دیبێ نەشێوا؟ ++++++++++++++++++++++