شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز غیبتەبەخشای حۆریانە ڕەنگ و ڕوخساری لەزیز دولبەری عیشوەفرۆش و میھرەبان و دڵفەریب غەمزە و ناز و ئیشارە و چاوی بیماری لەزیز گوڵعوزارە قامەتی شمشادە ئەندامی بلوور دست و پەنجەی نازک و کردار و ڕەفتاری لەزیز تەلعەتی دارالشفایە چاوی بیماری حەکیم حەببی ئەمساڵیشی وەک مەعجوونەکەی پاری لەزیز نیوەشەو بوو، چاو لەخەو بوو، لەب بە تەرم و تارەوە حبذا تۆران و عاجزبوون و ئازاری لەزیز گوڵشەنی حوسنی شیفابەخشی نەخۆشی بێ دەوا ئەی خودا حیفزی بکەی یاری وەفاداری لەزیز سابیری خۆشی لەخۆت ئەمشەو حەکیمت ھاتەسەر سەر لەبەر پێی دابنێ ئەتوار و ئەفکاری لەزیز سابیری وەسڵ و فیراق و جەور و لوتف و خار و گوڵ تۆ ھەمووی یەکسان بزانە جەور و ئازاری لەزیز! ++++++++++++++++++++++