شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: نامیزاج و بێ دەوا خۆم دڵحەزین و ناموراد نامیزاج و بێ دەوا خۆم، دڵحەزین و ناموراد تابیعی نەفس و ھەوا خۆم گەنجی عومرم دا بە باد غافڵ و غەرقی گوناھم، عاسی و نامە سیاھم ڕووڕەشی دیوانی شاھم، عاجیزی یەومولتەناد گورگی نەفسم خستە ناو ئەغنامی عومری خۆمەوە ڕەنجەڕۆ خۆم وا بەجارێ عومری گەنجیم دا بە باد مووشی نەفس و گەنمی ئەعمال و کوردی دۆنەدیو عارەب و حەڵوادز و جەردە و خەراپیی و فەساد نەفسی بەدخوو دائیمەن ھەر پێت ئەڵێ بێنە و بخۆ چەور و شیرین و تورش، ئەنواعی ئاش و نان و زاد نە لە قەھری حەق بترسە نە لە گورز و شەق بپرسە من نەوا بمرم لە برسا، عەیبە بۆ مەردی جەواد یاخودا دینم قەوی کەی، نەفس نابوود و نەوی کەی نەفس وەک مێشوولە وا بێتاعەتم مانەندی باد سابیری نەفسی خەبیس و دزدەستەکی شەیتانی پیس ڕێوییە گەر تۆ بە شیری صوم بۆی دێیە جیھاد شیری پیری بەردە بۆ سەر نەفسی ڕێوی سابیری گەر تۆ سەییادی بزانە ھەم شیکار و ھەم جیھاد! ++++++++++++++++++++++