شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک سەبارەت: ستایشی پێغەمبەر خوا کە خەلقی کرد حەبیبی خۆی لە نووری زاتی پاک ئەو زەمانی ھیچ نەبوو لا آدم و لا ماء و خاک عالەمی کردە جەسەد، نووری حەبیبی کردە ڕووح بۆیە ھەروا ماوە ناخنکێ بە سەد تووفانی نووح خوا بە قورئانی موبین، ئەفزاڵی ئەو ئیسبات ئەکات کافیە شەققولقەمەر، میعراج و باقی موعجیزات ئایەتی ما ينطق عن الهوىٰ سابیر چییە؟ ھەرچی پێغەمبەر ئەڵێ بێ شک کەلامی ڕەبییە! ++++++++++++++++++++++