شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی ھەموو عالەم بە چاوانی نەخۆشت نامیزاج ئەی ھەموو عالەم بە چاوانی نەخۆشت نامیزاج ئینتیزارن ئەی مەسیحالەب بیاندەیتێ عیلاج تۆ کە دەرکەوتی مەە و ئەستێرە شەو نووریان نەما ڕۆژ کە مەیلت بێ لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج بۆ غوڵامی تۆ بەنیئادەم ھەموو گەردنکەچن جوملە دەروێش تا غەنی تا ساحیبانی تەخت و تاج دەردمەند و موستەمەندم تۆ حەکیمی حازیقی تۆ بە ساغم سەرف ئەکەی حەزکەی بە نەقدی بێ ڕەواج تا دەماغی دڵ لە بۆنی جەننەتی حوسنت پڕە شاد و سەرمەست و مەجازم بۆتە داوی نامیزاج ئەی مەسیحالەب بە چاوی تۆ لە ڕوحم لێوەیە تۆ وەرە ڕەحمێکە یا ڕوحم بسێنە یا عیلاج سابیری لەوساوە سورمەی چاوی خاکی ڕێگەتە چاوی بینایە بە بەدری حوسنی پاکت لەیلی داج ++++++++++++++++++++++