شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی موسوڵمانان بڵێن بەو دوڵبەرە بۆچ وا دەکا ئەی موسوڵمانان بڵێن بەو دوڵبەرە بۆچ وا دەکا؟ تورفەتولعەینێ ھەزاران فیتنەھا بەرپا دەکا قەسدی خوێنی بێ گوناھان بۆچ دەکا ڕۆژێ ھەزار دەست و خەنجەر غەرقی خوێنە و سوور بە سوور حاشا دەکا ھێندە بێ ڕەحمە لە عەینولفیعلی قەتڵی بێ خەتا عالەمێ غەوغا دەکا ئەو خەندەیی قاقا دەکا ڕەحم و ئینسافی نییە دەرحەق بە مسکین و فەقیر ھیچ نە شەرمێ ئەو لە شێخ و یا لە شاھەنشا دەکا چۆن نەترسم موفتی و قازی کە چوون بۆ خزمەتی با قەڵەم مەیلی لەسەر چ شتێکە ئیستیفتا دەکا تێدەگا بۆ لەرز و تا، عەننابی لێوی شافییە بۆیە لێوی خۆی گەزیوە دەست و پەنجەی وا دەکا چوومە کن نەوعی ئەتیببا بۆ عیلاجی لەرز و تا جوملە فەرموویان کە ھەر عەننابە دەفعی تا دەکا شەو بە ھێواشی وتی: مەگری بە دایم ئاشکار ئیش و کاری عاشقی لازم بە ئیستیخفا دەکا سەد فیغانم کرد و لێی پاڕامەوە سوودی نەبوو وەرنە سەیری جەوری ئەم سوڵتانە ئیستیغنا دەکا شەرق و غەربی ئیستیلا کرد و نەما نەوعی بەشەر زاھیرەن عەزمی گرووھی عالەمی باڵا دەکا سابیری کێیە لە بەحسی خەت و خاڵی دەم بدا؟ جارجارێ شیبھی شانە زولفەکەی تاتا دەکا ++++++++++++++++++++++