شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: لەبەر دەرگاھی تۆ قوربان زەمانێکە ئەناڵێنم لەبەر دەرگاھی تۆ قوربان زەمانێکە ئەناڵێنم نەھاتی بۆ خودا ڕۆژێ قەدەم بێنیتە باڵێنم بە چاوی سوورەوە ھەر ئینتیزاری خاکی نەعلێنم بفەرموو بەڵکوو ڕووناکی پەیاکا نووری عەینێنم ++++++++++++++++++++++