شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: تۆ وەرە ئەی دولبەری ڕوو ئافتاب تۆ وەرە ئەی دولبەری ڕوو ئافتاب لاوەکە بێ پەردە و ناز و عیتاب بێرە سەرینم مەرەزم تێبگە وا لە فیراقت جیگەرم بوو کەباب وا لە غەمی دووری تووە کەوتووم نەک حوکەما، قابیز ئەکا ئیجتیناب ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی میحنەت و دووری و فیراق و عەزاب سەد کەڕەتم دەربکەی و دێمەوە تۆ کە میسالی عەسەل و من زوباب دەرد و غەمت حاسڵی عومری منە وەرنە سەوابم نییە عیندەلحیساب عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆ باعیسە وا کە سروشکم بووە عەینی گوڵاب عاشق و غەمبارم و چاوت شەراب خەستە و تادارم و لێوت عەناب فەرموو ئەگەر جان و دڵت پێدەوێ حازرە سابیر لەبۆ ڕەددی جەواب ++++++++++++++++++++++