شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ڕۆژ ھەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە ڕۆژ ھەڵات ئەستێرە ون بوو کوێرە چاوی شەبپەڕە عوشرەتی سیمورغ و بازە شینی زاغ و سەرگەڕە لەو مەقامە جۆششی گریان و زاریی عاشقە بێ ڕەواجە ئاگری نەمروود و ئاوی باسەڕە من کە تینووی دولبەرم ئاوی حەیاتم بۆ چییە دڵ زەعیفم کەی عیلاجم قەند و بادامی تەڕە؟ ئەووەلەن تەشخیسی دەرد و بەعد تەرکیبی دەوا وەرنە کەی ڕاحەی قەوی دەبڕێتەوە پشتی ھەڕە! سەبب و ئەسباب و عەلاماتی نەخۆشی تێبگەی شەربەتی تۆ تیغی بوڕڕان و مەرەز ترپی تەڕە ئەی مودەڕڕیس تۆ لە دەرسی عەشق تەحسیلێ بکە تابەکەی زيد علىٰ سطح عەلی حەرفی جەڕە موعجیزاتی موڕسەلین و مەوعیزەی ئەعلامی دین زکرییان زاکیر دەگێڕێ وەک تەشیلە و فڕفڕە یەعنی ئاگاداری دونیا و نەفس و شەیتان بن ھەموو خەسمی باباتانە ئەم دوونە ئیمارە و بەدفەڕە ئەو کەسە ئەحواڵی عاشق تێدەگا شەو بێ خەوە لێوی ویشک و ڕەنگی زەرد و دائیمەن چاوی تەڕە حاشالله قەند و گوڵ ئەمر و بدا تەسکینی دڵ چونکی شەوتامە دڵم موشتاقی عەنابی تەڕە ++++++++++++++++++++++