شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە ئیحسانە نیشاتێ بە دڵ و جانی بەشەر دە فەرموو کە بە شمشادی قەد و تەلعەتی بەدرت پەستی بە سنەوبەر دە شکستی بە قەمەر دە بەو چاوە حەکیمانە تەماشا کە لە ڕەنگم بۆچ وایە کە چوارفەسڵە وەکوو پایزی زەردە؟ قەند و شەکەرت ھەر بەشی ئەغیارە بە فەرغوون سەوقات و بەشی ئێمە غەم و دەردە بە فەردە کێ بێ کە بە شمشێری برۆت سەر نەخەوێنێ بۆچ چاو و برۆت مائیلی دەعوا و نەبەردە؟ شاھم ئەمەگت زۆرە نەوا تووشی زیان بی شاڕێ بگرە ئەو دزە ڕێی ناحەقە بەردە تێکەڵ بکە ماچێک و جنێوێک موتەساوی ماچت شەکەر و لەفز و جنێوت گوڵ و وەردە سابیر سەری تەسلیمی کە دانا لەبەری پێت بۆ کوشتنی بەس دامەنی نازک لە کەمەر دە ++++++++++++++++++++++