شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی نووری ڕوویی پاکت خۆراک و بەرگی ناسە ئەی نووری ڕوویی پاکت خۆراک و بەرگی ناسە شەمس و قەمەر زیایان لەو نوورە ئیقتیباسە ھاواری ڕووت و برسی، ئاڵایە عەرش و کورسی ئیحسانە گەر بپرسی، ئەسبابی ئەم ئەساسە عالەم کە نیوەسووتە، سووتاوی شەمعی ڕووتە عینوان و ئارەزووتە، بێ حوڕمەت و کەساسە سەر بێنە باڵەخانە، غەوغایی عاشقانە خورشید و مانگ نیھانە، بە دووکەڵی نەھاسە عاشق دڵی برینە، ھەناسەی ئاگرینە شەو خەوتنی گرینە، بە ڕۆژ خۆری لیباسە عاشق بە سۆز و گریان، دێوانە ڕووت و عوریان ئازار و دەردیسەریان، ئاسایش و کراسە فەرموودەیی حەکیمە، ھەرکەس دڵی سەقیمە موعالەجەی عەقیمە، تا ئاخری ھەناسە ناس ئینتیزارە دائیم، میسلی ئازانی سائیم بۆ دەفعی لەومی لائیم، جارێ بڵێ چ باسە؟ ھەرکەس بچێتە مەکتەب، ئاخر ئەگاتە مەتڵەب سابیر ئەگەر موخاتەب، پیری خوداشوناسە ++++++++++++++++++++++