شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو ڕوو گوڵەباغە ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو ڕوو گوڵەباغە ئارامی دڵ و جان و فەرەحبەخشی دەماغە ھەر وەختە دەرێن دیدە و دڵ ھەردوو بەجارێ بۆ ڕوویی گوڵ و زەنجی وەکوو سێوی مەراغە ھاوارە بە شمشێری برۆ جەرگی بڕیوم چاوت بە ئیشارەت دڵی ھێنا لە بناغە ئەم ماتەم و گریانە کە بۆتە مەرەزی عام تێفکرە ھەموو قوڕبەسەر و سینە بە داغە یا ڕەببی لە ئافاتی بپارێزێ بە جاھی ئەو زاتە کە سوڵتانە لەسەر تەختی بەلاغە تا دێری زەمان جەننەتی ڕوخساری بمێنێ سەد ناوی خودا چەند بە سروور و بە دەماغە سابیر لەدەس ئەو شەودزە دەرچوونی مەحاڵە شەو خانەبڕ و تەڕدەس و خاوانی چراغە ++++++++++++++++++++++