شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ دەبێ دەرلەحزە ئەحواڵی بە سەد گوونە مولەوون بێ دڵی پڕ دەرد و ڕەنگی زەرد و لێوی وشک و چاوی تەڕ سیاپۆش و جەفانۆش و سەراپا غەرقی ناو خوون بێ جەفا و لوتف و ھیجر و وەسڵی یار و شیوەن و شادی لە لای یەکسان و دڵ وەک خانەیی زەنبوور کون کون بێ کە دولبەر ھات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت و دڵی بردم ئیتر جان و دڵی بێچارە چۆن ئیسکان و ساکن بێ ئەتیبا عاجزن بێ شک لە دەرمانی دڵی سابیر ئەگەر لوقمان و جالینووس، ئەرەستوو یا فلاتوون بێ ++++++++++++++++++++++