شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: جانا بەخودا باوەڕ ئەکەی ئاگری دووری جانا بەخودا باوەڕ ئەکەی ئاگری دووری بەربوو لە زەل و پووشی بیابانی سەبووری حەیفە بە قسەی ناکەس و ئەغیار عەزیزم خۆت عاجز ئەکەی لەم ھەموو خزمانە ئەبووری ناکەس دڕکە ڕووی مەدەرێ ئەی گوڵی ناسک ئەو ھەورە نزیکی مەکەوە چونکە تۆ خووری دوودی نەفەسی سوفلە غەم و دەرد و بەڵایە دووربێ لە لەشی نازکی تۆ، عەینی بلووری وێنەی نییە ئاوێنەیی حوسنت لە بەشەردا حووری سیفەت و دولبەر و بێ عەیب و قسووری تا تووری دڵم موحریقە بەم نووری جەبینە وەڵڵا لە دڵمدا نییە ئارام و سەبووری سەرگەشتە و شێواوە شەوێ شێوەیی تۆی دی سابیر بە یەقین تێگەییوە کۆمەڵی نووری ++++++++++++++++++++++