شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ تاکەی دڵی سەودازەدە بیماری غەمت بێ مەحروومی گوڵی باغی جەماڵی ئیرەمت بێ فەرموو کە خەراجات و خەزێنەی دڵ و جانم قوربانی سەری ڕێ و نیساری قەدەمت بێ نوقسان نییە بۆ سەڵتەنەت و شەوکەتی شاھی دەرحەق بە گەدا مەرحەمەت و یا کەرەمت بێ ناحەق نییە شەو تا بە سەحەر کافر و موسلیم دێوانە و پەروانەیی ڕوخساری شەمت بێ سابیر بەسەر دەرد و غەمی دڵ نایەتە تەحریر دەریا مەرەکەب، داری جیھان گشت قەڵەمت بێ! ++++++++++++++++++++++