شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: نیگارا چاوی مەستت عالەمی گێڕا بە مەخمووری نیگارا چاوی مەستت عالەمی گێڕا بە مەخمووری وە ھەم بەو چاوە بیمارە شیفایی دەرد و ڕەنجووری شوعاعی مانگ و ڕوخسارت شکستی دا بە مانگ و خۆر بە نووری حوسنی بێ چوونت کە تۆ سەر تا قەدەم نووری بە ئاھ و شیوەن و سۆزم بە چاوی سوور و ئاڵۆزم وەھا وێرانە خانەی دڵ نەما ئومێدی مەعمووری گەدایی ئاستانت خۆشترە بۆ من لە پاشایی بە ئومێدی کە ڕۆژێ پێ بەسەرما نێی و ڕابووری وەرە ئەی دڵ قەڵاتەی بەندەگی شاھت لە گەردن کە وەسیقەت تا نەبێ زەحمەت قەبووڵت کەن بە مەئمووری لە قەول و فیعلی شەیتانی لە خوڵق و خوویی حەیوانی موبەڕڕابە کە ئینسانی، چ نادانی و مەغرووری جەراحاتی دەروونی سابیری ساڕێژ ئەبێ ڕۆژێ کە تۆ دانێی یەدی بەیزا لە سەر سینەی وەکوو تووری ++++++++++++++++++++++