شاعیر: بەیت کتێب: گەلۆ سەرناو: وێژەر: حەمەدی ئاغای سەبارەت: چیڕۆک و بەیتی کوردی، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: عەزیز شاڕوخ ئەو شاعیرەی کە «گەلۆ»ی گوتووە، داد و بێدادی گەلی خۆیەتی دەیکا و دەڵێ پەڕاگەندە بوون بێر و بەوێدا، ئەی گەلۆ. جا ئەگەر بەنێوی گوڵانیشی نێو دەبا، دەڵێن دەگەڵ «حەزرەتی پێغەمبەرێتی» دەڵێ: ئای ئای خەمی دە دڵم ئەوە بۆ وا پەڕاگەندەن بێرە و بەوێدا ئای گەلۆ.......... . ئای گەلۆ ئەمن سەرم دێشێ، دڵی من غەریب و غەریبە ماڵی ئەوە دەکاتە تەگبیر و ڕایێ، بەڵام ئەوە کێشە و هەڵایەک پەیدا دەبوو، دە مەعبەینی جوانترین گوڵی دەبەهارێدا و هەوەڵین خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ. جا ئەوە گوڵان دەیانگوت با ئەمە ئەو نیزاحەی لەنێو بەرینە دەرێ بچینەوە لای بایێ شەماڵێ گەلێک پیاوێکی قەدیمە. ئەو دێ و ڕادەبرێ سەیرانان دەدا لەسەر ئەوێ کاولە دونیایێ مەعلوومە ئەو دەگەڵ گوڵان دەکاتەوە ساز و سەودایێ پرسیاری لێ دەکەین با بۆن مەعلووم کا بزانێ ئەمە جوانترین، یان خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ. جا ئەوە هەڵاڵێ دەیگوت بە بەیبوونی، بەیبوون دەیگوت بەسوورە گوڵێ، سوورە گوڵ دەیگوت بەڕەشە ڕیحانێ، ڕەشەڕیحان دەیگوت بەگیا بەند و خاوێ. جەمع دەبوونەوە، دەچوونەوە لای بای شەماڵێ، دەیانگوت شەماڵ ئەتۆ پیاوێکی گەڕیدەی و، دێی و ڕادەبری لەسەر ئەو کاولە دونیایێ. مەعلوومە ئەتۆ دەگەڵ گوڵان دەکەی ساز و سەودایێ. شەماڵ تۆ خوڵاکەی با ئەو نیزاحە لەنێوان بچێتە دەرێ. ئەتۆ بۆن مەعلووم کە بزانە ئەمە جوانترین، یان خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ. بەڵام دەبێ شەماڵ ئەگەر شەرحێن بگۆڕی، ئەتۆ بێ نان و ئاو بی ئەو ڕۆژەی ئەگەر تەرازوو و میزان ڕۆدەندرێن و، خێر و شەڕ بەش دەکرێن لەسەر بەردی سەخرەتوڵایە. شەماڵی ماڵ وێران دەیگوت بەخودای، گەلی دەگوڵان، ئەمن پێم وایە هەمووتان گوڵی دەبەهارێن گەلێک پەشمن. ڕەشمن، بۆن خۆشن. بەڵام ئەگەر لەبەر بارانەی پەڵەی نەبێ. ئەنگۆ ناگرن بەری شیددەتی دەگەرمایێ. ئیشک هەڵدێن و، پشوێک «با» لێودەدا، بەعامو دەچنەوە باری فەنایە. ئەمن گوڵێکم پێ لەنگۆ جوانترە ئەگەر ساڵ دوازدە مانگە لەسەر ڕەنگێکە قەت تەئخیر و گۆڕانی بەسەر نایە. گوڵینە بەخوڵای گلەیی مەکەن ئەنگۆ هێندەن و، هێندەی دیکەش بن ئەگەر ئەو بولبولەشو بێتە گەڵی کە دەخوێنێ لە باغی شەددایە وێستا نابن بەخاڵێکی دەشیرین لەیلایە، های غەمی لە دڵم دە وەرە ڕابرە، های گەلۆ... ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وێژەر: ڕەسووڵ نادری سەبارەت: نووسین: خالید قادری ١ ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە چەندی لە ئۆفە چەندی لە برینە بڕینە ئەمن دەڵێم غەواسی دەوان بەحران چن؟ شەهێن و شمقاڕن، شالوورن، شەنگەسینە. ئاغای دەوان ڕووباران چن؟ چنارن، لاولاون، پەلکە سپیداری شەنگەبینە. ئەمن دەڵێم: هەر کەسانێکی یارکۆڵێ من ناز ناکا ئەوە دوو خاڵی ڕەشی عەقرەبی لە قوڵکێ گەرنێ دەڵێی سووڕەت شایینە بە مەزەبی دەکوڕە لاوان، بە مێردەکاران هەر کەسانێکی ئەوان خاڵان ڕامووسێ، لە بۆ دنیایەی سەدە لە بۆ قیامەتێ قایم دەبێتەوە دینە. سەد ماشەڵـڵا دەڵێی کەوێ نەخشینە، ئەمن سەد حەیف و دووسەد مەخافەتی دە دنیایەم دێتێیە بۆ وێ مەحبووبێ جوانی جوان چاک هەموو شەوێ دەحەدەحەدی نیوە شەویدا بە پەنجێکە پڕ لەئەنگوستیلە، بە قامکێکی شووش و باریک هەڵدەستێتەوە سەر لانکی گولێکی دەدوو دینە. ئای گەلۆ، مەدارێ لەدلم گەلۆ ٢ ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە، چەندی لە ئۆفە و چەندی لە برینە و چەندی لە ماجەرایە ئەوە جەمعی گوڵان پۆل بەست دەبوون دەهاتنەوە کنە من دەیان کوت: وەرە شەرحێمان بکە بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لەسەر ئەوێ کاو لە دنیا دەمکوت: گوڵینە شەرعێ وە بە من ناکرێ بچنەوە کن پشوێکە بای شەماڵی ئەو شەوگەڕە و دەگەڕێتەوە لە کوێستانی دەباسەفایە ئەوە جەمعی گوڵان پۆل بەست دەبوون، سوێسنێ دەیکوت بەهەڵاڵێ، هەڵاڵێ دەیکوت بە بەیبوونێ، بەیبوونێ دەیکوت بە گیا خاوێ، گیاخاو دەیکوت بە شلێرێ، شلێر دەیکوت بە شەشپەڕێ، بە هەموانیان دەیان ناردە کن قۆپەنی شەنگە بیزایە پۆل بەست دەبوون و دەچوونەوە کن پشوێکە بای شەماڵی، دەیکوت شەماڵ وەرە شەرعێمان بکە ئەگە شەرعێمان بگۆڕی پێناو دارمان بی لەسەر بەردی سەخرەتووڵڵایە. دەوەرە بزانە لەوان گوڵان کێهەمان جوانترین لەسەر ئەوێ کاو لە دنیا شەماڵ دەیکوت: گوڵینە هەمووتان لەزیزن، هەمووتان تەمیزن، هەمووتان جوان و جوان چاکن ئەما لاڵ بم ئەگە دوو ڕۆژان و بارانێ ڕەحمەتێ لێ نادا سیس دەبن لە بەر ئەوێ گەرمایە بەڵام سوورەگوڵێک هەیە لە باغی شەددادی، ئەو سوورەگوڵە ساڵ دەری دوازدەی مانگێ بیست و چوار سەعات دەمیجازێکی دایە ئەگە ئەویش و دەگەڵ بن نابنەوە بە خاڵێکی شیرن لەیلایە ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم ئای گەلۆ ٣ ئای گەلۆ، مەدارێ لە دلم گەلۆ ئەوە دلێ منی غەریب و غەریبە ماڵ و کۆست کەوتە چەندی لە ئێشە، چەندی لە ئۆفە و چەندی لە برینە و چەندی لە ماجەرایە ئەمن دەڵێم بانگێکم وەبەر خوداوەندی میری مەزن، بانگی دیم وەبەر محەمەدەلـمستەفای، بانگی سێوەمم وەبەر ئەوان مەلاو فەقێیان ئەگەر ساڵ دەری دوازدە مانگێ بەنووکی قەڵەمی نایەڵن دینی موحەمەدی بفەوتێ ئەمن دەڵێم بەوێ شۆخێ شەنگێ کەڵەگەتێ دەوەرە لێدەین جەفەنگێ، بکەین سوحبەتێ، خودا گەلێک غەفوور و ڕەحیمە لە بۆ ڕۆژی ئاخرەتێ دەڵێم برۆت بە من بمێنێ بەگوڵی شەکێ، سینگت بە من بمێنی بە بەفری حەسەنجەلالی ئەگەر ساڵ دەری دوازدە مانگی پاییز و بەهار و زستانان دەمایەوە لە کوێستانی پیرە کوسرەتێ چاوت بە من بمێنێ بەوەنەوشاخە مانگی بەهارێ ئەگە لە تیرەکی کوێستانان دوو ڕۆژانی بارانی ڕەحمەتێ لێ نادا بەر دەداتەوە سەری خەجاڵەتێ ئای گەلۆ، مەداری لە دلم ئای گەلۆ ++++++++++++++++++++++