شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ئەو کەسە پیاوە بە خۆی نەخوڕێ سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە٣٥. ئەو کەسە پیاوە بە خۆی نەخوڕێ هیچ کەس لە پڕێ نەبوە بە کوڕێ مەشهورە دەڵێن بەرخ هەتا سەر لە بن سەوەتە نابێ دێتەدەر ناحەقتە ئەگەر هیوات نەبێ پێم من بەرخی نێرم بە کارت دەشێم بەقایان نییە ئەسپ و ژن و چەک بێجگە لە مانەش زۆرن بێ‌ئەمەگ نانت بخه بەر سەگی بێ‌زمان مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێ‌نەزان ئەم قسه گەلێ کۆن و لەمێژە مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە لە قەدیمەوە ئەم قسە قاوە کۆیر هەتا دەمرێ بەتەمای چاوە دۆستی کەسێک بە کاتی فەرعانە بەجێت نەهێڵێ ڕۆژی تەنگانە ڕێوی بە تەنیا لە کوون نەدەچوو هەژگەڵێکیشی دەکێشا لەدوو ++++++++++++++++++++++