شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ئەی خوێن مژی گەل! تا زووە بمرە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٢. ئەی خوێن مژی گەل! تا زووە بمرە دەڵێن سەگی هار چل شەوی عومرە زگ گورگی سەر مەڕ! بۆ وا فه‌قیری؟ خۆ تۆ هەوێنی نۆ مەنجەڵ شیری! هەرچی مێروولە کردی بە ساڵێ وشتر لێسی دا هەر بە قەپاڵێ ئیش بە بێ زەحمەت مەحاڵە بوونی پێاو ماسی بگرێ تەڕ دەبێ قوونی ئاوت خواردەوە جارێک لە کانی بەردی تێ مەخە، خۆ تۆ ئینسانی! لەگەڵ کێ خواردت چایه‌کی تاڵی خەیانەت مەکە بە سەر و ماڵی خۆت ناحەز مەکە لە کن تەڵەبکار حیساب بە دینار، بەخشین بە خەڵوار هیچ عەیب ناکەی! دەبوو داڕزی ڕەفیقی قافڵە و شەریکی دزی! شایی لەگەڵ گورک ئەکەی بە درۆ بۆ مەڕیش دەکەی شیوەن و ڕۆڕۆ ++++++++++++++++++++++